News & Events

News & Events of Koya University.

29 گەڵاڕێزان, 2023

وۆرکشۆپێک لە چوارچێوەی پرۆگرامی ئاڵوگۆری ئەزموونی کوردستان و ئەڵمانیا لە بواری ئەندازیاری لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

   بەشی ئەندازیاریی تەلارسازیی زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە نێوان کوردستان و وڵاتی ئەڵمانیا وۆرکشۆپێکی لە بواری تەلارسازی لە فاکەڵتیی ئەندازیاری زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.

23 گەڵاڕێزان, 2023

زانکۆی کۆیە میواندارێتی کۆبوونەوەیەکی کارگێڕیی لە نێوان حەوت زانکۆی کرد

زانکۆی کۆیە میواندارێتی کۆبوونەوەیەکی کارگێڕیی لە نێوان حەوت زانکۆی کرد

24 گەڵاڕێزان, 2023

زانکۆی کۆیە ساڵنامەی ئەکادیمیی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ی خوێندنی باڵا بڵاو دەکاتەوە

بەپێی ساڵنامەی ئەکادیمیی خوێندنی باڵای زانکۆی کۆیە، سبەی ٢٥ی تشرتینی یەکەمی ٢٠٢٣ یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی خوێندن بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا (دکتۆرا، ماستەر، دبلۆمی باڵا) دەبێت. بۆیە پێویستە سەرجەم خوێندکاران سبەی پەیوەندی بەو بەشانە بکەن کە لێی وەرگیراون. هاوکات ئەو خوێندکارانەی کە فەرمانبەرن پێویستە تەواوی مامەڵەکانیان تەواو بکەن و بە تایبەتی فەرمانی دەستلەکارترازانیان لە شوێنی دەوامەکانیان  پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵا بکەن.

24 گەڵاڕێزان, 2023

زانکۆی کۆیە فەرمانی زانکۆیی بۆ گۆڕینی دۆخی پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا بڵاو دەکاتەوە

زانکۆی کۆیە فەرمانی زانکۆیی ژمارە ٧/٢/٦٢٦٠ لە ٢٤/١٠/٢٠٢٣ بۆ ئەو پێشکەشکارانەی خوێندنی باڵا (دکتۆرا، ماستەر، دبلۆمی باڵا) دەرکرد کە بەپێی بڕیاری ژمارە (١١)ی ساڵی ٢٠٢٣ی خوێندنی باڵا گۆڕینی دۆخیان بۆ دەکرێت.

24 گەڵاڕێزان, 2023

زانکۆی کۆیە لیستی ژمارە (٣)ی وەرگیراوانی خوێندنی باڵا بڵاو دەکاتەوە

زانکۆی کۆیە بە فەرمانی زانکۆیی ژمارە ٧/٢/٦٢٥٦ لە ٢٤/١٠/٢٠٢٣ لیستی ژمارە (٣) وەرگیراوانی خوێندنی باڵا (دکتۆرا، ماستەر، دبلۆمی باڵا) بڵاو دەکاتەوە کە دوای جێبەجێکردنی ڕێنمایی ژمارە (١١)ی ساڵی ٢٠٢٣ مافی خوێندن دەیانگرێتەوە.

23 گەڵاڕێزان, 2023

وۆرکشۆپێک بەناونیشانی " Methods & Research Design " لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەدەچێت

وۆرکشۆپێک بەناونیشانی " Methods & Research Design " لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەدەچێت  زانکۆی کۆیە لەدرێژەی زنجیرەی وۆرکشۆپە هاوبەشەکانی لەگەڵ زانکۆی ئوڵستەری ئیرلەندی باکوور وۆرکشۆپێک بەناونیشانی " Methods & Research Design " لە سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئاکادیمی بەڕێوەدەبات.

14 ڕەزبەر, 2023

تێزێکی دکتۆرای بواری جوگرافیا لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا

تێزێکی دکتۆرای بواری جوگرافیا لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا 

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES