News & Events
News & Events of Koya University.
13 ڕەشەمێ, 2023
لە زانکۆی کۆیە کۆنفرانسێکی تەلارسازیی نێودەوڵتی بەڕێوەدەچێت
زانکۆی کۆیە، میواندارێتی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە مێژووی تەلارسازیی شاری کۆیە دەکات. لە زانکۆی کۆیە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی (کەلەپوور لە مەترسیدایە) بە هاوبەشی لەگەڵ تۆڕی ئەورووپی بۆ مێژووی تەلارسازی EAHN و سپۆنسەری زانکۆی کۆلۆمبیا بەڕێوەدەچێت.
12 ڕەشەمێ, 2023
زانکۆی کۆیە کردنەوەی پاڵەوانیتی شەترەنج رادەگەێنێت
بەڕێوەبەرایەتی چالاکییە وەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە، کردنەوەی پاڵەوانیتی شەترەنج بۆ خوێندکاران رادەگەێنێت. لە میانی چالاکییەکانی وەرزی نوێی خوێندن و پەرەدان بە توانا و بەهرە وەرزشی و هونەرییەکانی خوێندکاران، بەڕێوەبەرایەتی چالاکییە وەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە پاڵەوانیتی بەدەستهێنانی نازناوی شەترەنجی زانکۆی کۆیە بۆ خوێندکارانی کوڕ و کچ رادەگەێنێت. پاڵەوانیتییەکە رۆژی چوارشەممە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٣ بەڕیوەدەچێت و ناونووسین لە سبەینێ ١٣ی شوباتی ٢٠٢٣وە لە بەڕێوەبەرایەرتی وەرزشی زانکۆ لە تەنیشت فاکەڵتیی ئەندازیاری دەستپێدەکات.
12 ڕەشەمێ, 2023
زانکۆی کۆیە کردنەوەی پاڵەوانیتی تێنسی سەرمێز رادەگەێنێت
بەڕێوەبەرایەتی چالاکییە وەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە، کردنەوەی پاڵەوانیتی یاریی تێنسی سەرمێز بۆ خوێندکاران رادەگەێنێت. لە میانی چالاکییەکانی وەرزی نوێی خوێندن و پەرەدان بە توانا و بەهرە وەرزشی و هونەرییەکانی خوێندکاران، بەڕێوەبەرایەتی چالاکییە وەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە پاڵەوانیتی بەدەستهێنانی نازناوی تێنسی سەرمێزی زانکۆی کۆیە بۆ خوێندکارانی کوڕ و کچ رادەگەێنێت. پاڵەوانیتییەکە رۆژی یەکشەممە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٣ لە هۆڵی فاکەڵیتیی پەروەردەی وەرزش بەڕیوەدەچێت و ناونووسین لە سبەینێ ١٣ی شوباتی ٢٠٢٣وە لە بەڕێوەبەرایەرتی وەرزشی زانکۆ لە تەنیشت فاکەڵتیی ئەندازیاری دەستپێدەکات.
07 ڕەشەمێ, 2023
لە زانکۆی کۆیە یادداشتنامەی لێکتیگەیشتن لە نێوان حەوت زانکۆی کوردستان بەڕێوەچوو
ڕۆژی دووشەممە ٦ی شوباتی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، د.
04 ڕەشەمێ, 2023
زانکۆی کۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ (WFP) ٤٠ هەلی کار بۆ گەنجانی قەزای کۆیە ڕادەگەێنێت
بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوەیەکگرتوەکان (WFP) و بەرێوەبەرایەتی بەکارخستنی زانکۆی کۆیە بە راگەیاندنی پڕۆژەی هاوبەشی "پەرەپێدانی کارسازی کشتوکاڵی لە قەزای کۆیە" خۆشحاڵن. سەرجەم گوژمەی تێچوون بە بڕی ١١٤ ملیۆن و ٩٥٤ هەزار دینار، وەک بەخشین لەلایەن WFP دابینکراوە.
26 ڕێبەندان, 2023
لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆی نامەی ماستەر بەڕێوەچوو
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بەشی عەرەبی (سیاف هادی حمد) بەناونیشانی " الرومانسیة في قصائد تميم البرغوثى- دراسة فنية " لە فاکەڵتیی پەروەردە گفتوگۆی نامەی ماستەر بەڕیوەچوو. ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆکە کە پێکهاتبوون لە پ.د. هشيار زكي حسن ، زانکۆی كۆيه، سەرۆکی لیژنە ، پ.ی.د. ادريس كريم حمد، زانکۆی سلێمانی، ئەندام ، پ.ی.د. حسين عبداللطيف عبدالله، زانکۆی صلاح الدین، ئەندام ، پ.ی.د. باوەدین کریم مولود ، ئەندام و سەرپەرشتیار ، زانکۆی کۆیە. گفتوگۆیەکی چڕیان بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لەسەر بابەتەکە ئەنجامدا.
26 ڕێبەندان, 2023
لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان گفتوگۆی نامەی ماستەر بەڕێوەچوو
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بەشی یاسا لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان، زانکۆی کۆیە (رسول خدر رسول) بەناونیشانی " التعامل بالأعضاء البشریة - درسة تحلیلیة مقارنة" لە هۆڵی حاکم ئەمیر حەوێزی بەڕێوەچوو.
26 ڕێبەندان, 2023
بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی لیژنەی ڕۆژنامەوانانی وەرزشی کوردستان کرد
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، بەڕیز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ. ی. د. محمد حسیب صدیق پێشوازی لە هەریەک لە بەڕێزان: پ. ی. د. احمد بهاءالدین علی و پ. ی. د. هاوکار سالار احمد مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی و شاندێکی یژنەی ڕۆژنامەوانانی وەرزشی کوردستان کرد.
26 ڕێبەندان, 2023
لە سیمینارێکدا لە فاکەڵتیی وەرزشی زانکۆی کۆیە "یەکخستنەوەی زاراوە وەرزشییەکان" تاوتوێ کرا
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، لە هۆڵی سیمیناری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش سیمیناری بە ناونیشان: "یەکخستنەوەی زاراوەوەرزشیەکان" بەڕێوەچوو. سیمینارەکە لەلایەن لیژنەی ڕۆژنامەنووسانی وەرزشی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ فاکەڵتی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە و بە سپۆنسەری دامەزراوەی کەریمی عەلەکە بەڕێوەچوو. لە میانی سیمینارەکەدا هەیەک لە بەڕێزان پ. ی. د. احمد بهاءالدین علی و پ. ی. د. هاوکار سالار احمد تیشکیان خستە سەر گرفتەکانی کۆمەڵگای وەرزشی لەگەڵ زاراوەکان و یەکنەخستنی زاراوەکان.