News & Events

News & Events of Koya University.

26 ڕێبەندان, 2023

لە سیمینارێکدا لە فاکەڵتیی وەرزشی زانکۆی کۆیە "یەکخستنەوەی زاراوە وەرزشییەکان" تاوتوێ کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، لە هۆڵی سیمیناری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش سیمیناری بە ناونیشان: "یەکخستنەوەی زاراوەوەرزشیەکان" بەڕێوەچوو. سیمینارەکە لەلایەن لیژنەی ڕۆژنامەنووسانی وەرزشی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ فاکەڵتی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە و بە سپۆنسەری دامەزراوەی کەریمی عەلەکە بەڕێوەچوو. لە میانی سیمینارەکەدا هەیەک لە بەڕێزان پ. ی. د. احمد بهاءالدین علی و پ. ی. د. هاوکار سالار احمد تیشکیان خستە سەر گرفتەکانی کۆمەڵگای وەرزشی لەگەڵ زاراوەکان و یەکنەخستنی زاراوەکان.

23 ڕێبەندان, 2023

سیمینارێک دەربارەی فێرکاریی گەورەساڵان بەڕێوەچوو

د. محەمەد ناسڕ مستەفا، مامۆستا لە بەشی جوگرافیای فاکەڵتیی پەروەردە لە زانکۆی کۆیە، رۆژی دووشەممە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە هۆڵی د. ناظم لە فاکەڵتیی ئەندازیای سیمینارێکی بە ناونیشان: "فێركاریی گه‌وره‌ساڵان- ئامانج و رێكاره‌ زانكۆییه‌كان" بەڕێوەبرد.

26 بانەمەڕ, 2023

زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی پێرۆجیای وڵاتی ئیتالیا بەڕێوەبرد

فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی  و فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی پێرۆجیای وڵاتی ئیتالیا وۆرکشۆپێکی نێونەتەوەییان بە ناونیشانی " سوودە تەندروستییەکانی ڕاهێنان و چالاکیی جەستەیی" بەڕێوەبرد.

06 ڕەشەمێ, 2023

لە زانکۆی کۆیە یادداشتنامەی لێکتیگەیشتن لە نێوان حەوت زانکۆی کوردستان بەڕێوەچوو

ڕۆژی دووشەممە ٦ی شوباتی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، د.

23 ڕێبەندان, 2023

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بەسەرکردەوە

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی لە فاکەڵتییەکانی زانست و تەندروستی و پەروەردەی وەرزش بەسەرکردەوە. رۆژی دووشەممە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پ. ی. د. محمد حسیب صدیق بە یاوەری بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، پ. ی. د. رۆستەم سەلام عەزیز و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، پ. ی. د. قارەمان نادر هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی لە فاکەڵتییەکانی زانست و تەندروستی و پەروەردەی وەرزش بەسەرکردەوە.

01 بەفرانبار, 2022

سەنتەری مەلای گەورە بۆ توێژینەوە لە زانکۆی کۆیە سیمپۆزیۆمێکی ھاوبەشی بەڕێوەبرد

سەنتەری مەلای گەورە بۆ توێژینەوە لە زانکۆی کۆیە بە ھاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدا.

04 بەفرانبار, 2022

فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە وۆڕکشۆپێکی بەڕێوەبرد

فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش لە زانکۆی کۆیە وۆڕکشۆپێکی بە ناونیشانی " الوسائل العلاجیة و التاھیلیة المختلفة فی المجال الریاضي" بەڕێوەبرد. یەکشەممە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، لە ھۆڵی سێمیناری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش وۆڕکشۆپێک بە ناونیشانی " الوسائل العلاجیة و التاھیلیة المختلفة فی المجال الریاضی" لەلایەن فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشەوە بەڕێوەچوو. سەرەتای وۆڕکشۆپەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەھیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد. دواتر بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش، پ.ی.د نەبەز عبداللە فتاح وتەی بەخێرھاتنی ئامادەبووانی پێشکەش کرد.

31 بەفرانبار, 2022

پیرۆزبایی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە بەبۆنەی ساڵی نوێی زایینی

ساڵی نوێی زایینی ٢٠٢٣، لە سەرجەم مامۆستا، فەرمانبەر و خوێندکارانمان پیرۆزبێت، ئومێدەوارین ساڵی نوێ ببێتە ساڵی دەستپێکی هەنگاونان بەرەو بەدیهێنانی خەون و ئاواتی هەمووتان. با پێکەوە ساڵی نوێ بکەینە ساڵی خزمەت و کارکردن بەرەو ئامانجی بەرزکردنەوە و پێشخستنی ز بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی ٢٠٢٣، پیرۆزبایی لەسەرجەم مامۆستا، فەرمانبەر و خوێندکارانمان و کوردستان  دەکەین و ئومێدەوارین ساڵی نوێ ببێتە ساڵی هاتنەدی حەز و ئاواتی هەموولایەک و ئاشتی و ئارامی و پێشکەوتن لە کوردستان بەرپا بێت.

01 سەرماوەز, 2022

سەنتەری مەلای گەورە بۆ توێژینەوە لە زانکۆی کۆیە سیمپۆزیۆمێکی ھاوبەشی بەڕێوەبرد

سەنتەری مەلای گەورە بۆ توێژینەوە لە زانکۆی کۆیە بە ھاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدا. ڕۆژی پێنجشەممە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، بە ئامادەبوونی بەرپرسە حکوومی، حیزبی، نوێنەری رێکخراوەکان، مامۆستایانی زانکۆ و خوێنداران، لە ھۆڵی د. نازم لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی سیمپۆزیۆمی هاوبەشی نێوان سەنتەری مەلای گەورە بۆ توێژینەوە لە زانکۆی کۆیە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لەژێر ناونیشانی: "توندوتیژی دژی ئافرەت و خێزان لەنێوان ھۆکار و چارەسەر" زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES