زانکۆی کۆیە دەست بە وەرگرتنی مامەڵەی وەرگیراوانی خوێندنی باڵا دەکات
خوێندکارانی دەرچووی خوێندنی باڵا (دکتۆرا، ماستەر، دبلۆمی باڵا) دەتوانن لە ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣وە دەست بە پێشکەشکردنی مامەڵەکانیان بکەن.
وەرگیراوانەی خوێندنی باڵا ئاگادار دەکەینەوە کە ناویان لە فه‌رمانى زانكۆیى ژماره (٧/٢/٤٢٤٣) له (١٦/٨/٢٠٢٣) هاتووە، لە ڕۆژی یەکشەممە له رێكه‌وتى (١٠/٩/٢٠٢٣)وە تاوه‌كو ڕۆژی یەکشەممە ڕێككەوتی (١٧/٩/٢٠٢٣) سه‌ردانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كاروبارى یاسایى زانكۆ بكه‌ن به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى مامه‌له‌کانیان.