هاوڵاتییەکی شاری کۆیە کە دانیشتووی وڵاتی بەریتانیایە ئامێرێکی تاقیگەی بۆ بەشی بایۆلۆجی لە زانکۆی کۆیە دابین کرد

Submitted by admin on چش, 05/08/2024 - 00:36

هاوڵاتییەکی شاری کۆیە کە دانیشتووی وڵاتی بەریتانیایە ئامێرێکی تاقیگەی بۆ بەشی بایۆلۆجی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە دابین کرد.

هاوڵاتی "دلاوەر واحد" دانیشتووی وڵاتی بەریتانیا و خەڵکی شاری کۆیە ئامێرێکی "Incubator"ی بە بڕیی ٣٠٠$ بۆ تاقیگەی بەشی بایۆلۆجی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە دابین کرد و فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە لەپای ئەم ئەرک و کارە جێگەی ڕێزە سپاس و پێزانینی پێ بەخشی.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەشداری لە ڕێوڕەسمی واژووکردنی یادداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لە نێوان زانکۆکانی هەرێم و زانکۆکانی وڵاتی شانشینی ئوردن کرد

Submitted by admin on سش, 05/07/2024 - 22:30

ڕۆژی سێشەممە ٧ی ئایاری ٢٠٢٤ لە زانکۆی سلێمانی بە بەشداری سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق ڕێوڕەسمی واژووکردنی یادداشتنامەی لێکتێگەیشتن  لە نێوان ژمارەیەک زانکۆی هەرێمی کوردستان و زانکۆکانی شانشینی ئوردنی هاشمی بەڕێوەچوو.

سەرۆکی زانکۆ قەڵغانی ڕێزلێنانی بەخشییە لێپرسراوی بەشی بۆنە و ڕێوڕەسمەکان لە مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

Submitted by admin on سش, 05/07/2024 - 22:13

لە پای هاوکارییە بەردەوامەکانیان بۆ بۆنە و چالاکییەکانی زانکۆی کۆیە و بە تایبەتی لە ئامادەکاری و بەڕێوەچوونی سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی بواری نەوت لەژێر ناونیشانی بەڕیوەبردنی پاشماوەکان لە پیشەسازیی نەوت و غاز کە لە ٢٨-٣٠ نیسانی ٢٠٢٤ ئەنجامدرا، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق قەڵغانی ڕێزلێنانی پێشکەشی لێپرسراوی بەشی بۆنە و ڕێوڕەسمەکان لە مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، کاک ئاکار ئازاد بەرزنجی کرد.

فیستیڤاڵی ساڵانەی بەشەکانی ئەندازیاریی دروستکردن و پیشەسازی و ئەندازیاریی جیۆتەکنیک لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

Submitted by Anonymous (not verified) on سش, 05/07/2024 - 13:08

بەشەکانی ئەندازیاریی دروستکردن و پیشەسازی و ئەندازیاریی جیۆتەکنیک لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە فیستیڤاڵی ساڵانەی خۆیان بۆ خوێندکاران بەڕێوەبرد.

مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە بەشداری لە خولێکی بواری پاراستن و سەوزکردنی ژینگە لە وڵاتی چین دەکات

Submitted by Anonymous (not verified) on دش, 05/06/2024 - 13:45

مامۆستا هناء علی محمد مامۆستا لە بەشی بایۆلۆجیی فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە بەشداری لە خولێکی نێودەوڵەتیی بواری ژینگەپارێزی لە وڵاتی چین دەکات.

وۆرکشۆپێک سەبارەت بە ڕەوشی کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگەی کوردی و کاریگەری لەسەر ڕەوتی مێژووەکەی لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

Submitted by Anonymous (not verified) on دش, 05/06/2024 - 13:37

بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "ڕەوشی کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگەی کوردی و کاریگەری لەسەر ڕەوتی مێژووەکەی" لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.

زانکۆی کۆیە لە پەراوێزی سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی بواری نەوت کۆنسۆرتیۆمێکی لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای نەوت ئەنجامدا

Submitted by Anonymous (not verified) on دش, 05/06/2024 - 11:32

بە مەبەستی دروستکردنی پردی هاوئاهەنگی و لێکنزیکبوونەوە و ڕەخساندنی دەرفەتی کار و پەرەدان بە بواری توێژینەوە، زانکۆی کۆیە لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی "سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی بواری نەوت: بەڕێوەبردنی پاشماوەکان لە پیشەسازیی نەوت و غاز" کۆنسۆرتیۆمێکی لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای نەوت ئەنجامدا.

شاندێکی زانکۆی کۆیە بەشدارییان لە کۆنفڕانسی"Kurdistan One Health Conference - 2024 " کرد

Submitted by Anonymous (not verified) on یش, 05/05/2024 - 11:50

ڕۆژی دووشەممە ٩ی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٤ی کوردی بەرامبەر ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٤، کۆنفڕانسی (

سەرۆکی زانکۆی کۆیە لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی فیدڕاڵ بۆ پەروەردە و خوێندنی باڵا کۆبوویەوە

Submitted by Anonymous (not verified) on یش, 05/05/2024 - 10:12

سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.د هشیار زکی، ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە پ.د سەفین جەلال و سەرۆکی بەشی پەروەردە و دەروونزانیی زانکۆی کۆیە پ.ی.د خالید اسماعیل لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق بۆ پەروەردە و خوێندنی باڵا د.

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES