وۆرکشۆپی "دیدگا نێودەوڵەتییەکان بۆ توێژینەوەی ئاکادیمی" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو
سەنتەری مەلای گەورە بۆ توێژینەوە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە لە زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "دیدگا نێودەوڵەتییەکان بۆ توێژینەوەی ئاکادیمی" لە هۆڵی م. تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە بەڕێوەبرد.