خوێندکارانی زانکۆی کۆیە ڕۆڵێکی گرینگیان هەبووە لە پڕۆژەیەکی تەکنۆلۆژی بۆ زمانی کوردی
خوێندکارانی بەشی زمانی ئینگلیزیی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە و کۆمەڵێک بەشیتری زانکۆ بە سەرپەرشتی مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە ڕۆڵێکی گرینگیان لە دروستکردن و ڕێکخستنی زانیاری و داتای زمانەوانی پڕۆژەیەکی توێژینەوە بۆ پەرەپێدانی تەکنۆلۆژیای زمانەوانی بۆ زمانی کوردی هەبووە.