بەڕێز سەرۆکی زانکۆ سەردانی کۆنسوڵخانەی گشتیی کۆماری چین لە هەولێر کرد
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی زانکۆی کۆیە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەژێر ڕۆشنایی کۆڵەگەی (بە نێودەوڵەتی کردن و پێگەی جیهانی)ی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە ٢٠٢٣-٢٠٢٧ و ئامادەکارییەکان بۆ سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی بواری نەوت، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صديق سەردانی کۆنسوڵخانەی گشتیی کۆماری چین لە هەولێر کرد و لەلایەن بەڕێزان جێگری کۆنسوڵی گشتی، لیۆ ژینیۆنگ و بەرپرسی نووسینگەی سیاسیی کۆنسوڵخانەی چین، چین گوژینگەوە پێشوازییان لێکرا.

