ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆی کۆیە خولێک لەبواری بەهێزکردنی توێژینەوە بەڕێوەدەبات
ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆی کۆیە خولێکی شەش ڕۆژە لەبواری بەهێزکردنی توێژینەوە بۆ مامۆستایانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەدەبات.
ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆی کۆیە خولێکی شەش ڕۆژە لەبواری بەهێزکردنی توێژینەوە بۆ مامۆستایانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەدەبات.
بەپێی دووایین هەڵسەنگاندنی (The Web of Science Core CollectionTM- Clarivate Analytics) بۆ گۆڤارە جیهانییەکان، گۆڤاری ئارۆ ئیمپاکت فاکتەری (IF=1.2)ی بەدەستهێنا.
توێژەران و مامۆستایان ئاگادار دەکەینەوە کە تەواوی توێژینەوەکانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی "گۆڕانكارییه ئاووههواییهكان و مهترسییه ژینگهییهكانی له ڕوانگهی جوگرافیاوه" لە وێبسایتی کۆنفرانسەکانی زانکۆی کۆیە بڵاوکراوەتەوە.
توێژینەوەکانی ژمارەیان ١٩ توێژینەوەیە و سەرجەمیان زانیاری ئەلیکترۆنی و (DOI) یان بۆ دانراوە و فایلەکانیان بە (PDF) بڵاوکراوەتەوە.
لینکی کۆنفرانسەکە:
پ.ی.د. ئاکار هاوڕێ طاهر و م. هەڤاڵ عبدالکریم احمد مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری پڕۆگرامسازی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بەشدارییان لە خولی بە دیجیتاڵکردنی خوێندنی پیشەیی لە وڵاتی چین کرد.
ماستەرنامەی "ژیلان دلێر هاشم" لە بواری زمانی کوردی بەناونیشانی "ئاستی مۆرفۆلۆجی لە نێوان بونیادنان و هەڵوەشانەوەدا" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
تێزی دکتۆرای "ڕۆکان گۆریل شعیا" لە بەشی زمانی کوردی بەناونیشانی "بنیاتی هونەریی حیکایەتی فۆلکلۆری کوردی" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
تێزی دکتۆرای "دالیا هاشم عثمان" لە بەشی پەروەردە و دەروونزانی بەناونیشانی "کارایی بەرنامەیەکی فێرکردنی پێشنیارکراوی فێربوونی پشتبەستوو بە مەند لەسەر ئاڕاستە بۆ فێربوون و چەمکی خود لای فێرخوازانی زانکۆ" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
خوێندکار "سروە سەلام علی" لە بەشی ئەندازیاریی نەوت لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە دوابەدوای بەشداریکردنی لە پێشبڕکێی زانستیی " Middle East and North Africa SPE Student Paper Competition" توانی پلەی چوارەم لەو پێشبڕکێیەدا بەدەستبهێنێت.
زانکۆی کۆیە بوو بە ئەندامی تۆڕی کاریگەری ئەکادیمی نەتەوە یەکگرتوەکان (UNAI)
سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق پێشوازی لە نووسەر و ڕۆماننووس شێرزاد حەسەن کرد.