زانکۆی کۆیە ژمارەی توێژینەوەکانی لە سکۆپەس هەزار توێژینەوەی تێپەڕاند
زانکۆی کۆیە لە ئێستادا خاوەن (١٠٧٧) توێژینەوەی زانستیە کە ئیندێکس کراون لە سکۆپەس بەمەش زانکۆی کۆیە توانی هەنگاوێکی گەورە بەرەوپێشەوە بنێت لە ڕووی ژمارەی ئەو توێژینەوە زانستیانەی ئەنجامیداوە لە بوارە جیاوازەکان کە باوەر پێکراون لە پلاتفۆرمە جیهانیەکان.جێی ئاماژەیە لە کۆی ئەم ژمارەیە (٥٦٨) توێژینەوەی هی ساڵەکانی ٢٠٢٢ بە دواوەن واتە ٥٢ ٪ لەو توێژینەوانەی لە لایەن مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆمان ئەنجامدراون و لە سکۆپەس بڵاوکراونەتەوە هی ساڵەکانی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ ن کە ساڵی ٢٠٢٥ هێشتان بەردەوامە، وێنەی هاوپێچ ژمارەی توێژینەوەکانە بە پێی ساڵەکان هەروەها وێنەی د