زانکۆی کۆیە پرۆژەی (یەکەم کاری من - My First Business) بۆ خوێندکاران ڕادەگەێنێت
زانکۆی کۆیە پرۆژەی (یەکەم کاری من - My First Business) بۆ خوێندکاران ڕادەگەێنێت
لە دەستپێشخەرییەکی تری زانکۆی کۆیە و لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژیی زانکۆ (٢٠٢٣-٢٠٢٧) و کۆڵەکەکانی؛ سەرکەوتنی خوێندکار و ئامادەسازییان بۆ بازاڕی کار، گەیاندنی خزمەتگوزاری بە کۆمەڵگا و زانکۆی سەوزی و ئامانجەکانی چوارەم، هەشتەم، نۆیەم و حەڤدەهەمینی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدانی بەردەوام و بە درووشمی (سەکۆیەک بۆ دەستپێکردنی کاری سەربەخۆ بۆ خوێندکارانی زانکۆی کۆیە) پرۆژەی (یەکەم کاری من My First Business) ڕادەگەێنێت.