خولی ڕاهێنانی کارسازیی کشتووکاڵی لە زانکۆی کۆیە بە سەرکەوتووانە کۆتایی هات
خولی راهێنانی کارسازیی کشتووکاڵی کە دوابەدوای بەدەستهێنانی پاڵپشتی دارایی بەبڕی ١١٤ ملیۆن دیناری عێراقی لە رێکخراوی پڕۆگرامی جیهانی خۆراک (WFP) دەست پێکرا بوو لە زانکۆی کۆیە سەرکەوتووانە کۆتایی بەکارەکانی هێنا.
ئەم خوولە دوابەدوای بەدەستهێنانی پالپشتیی دارایی ڕێکخراوی پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی لەلایەن زانکۆی کۆیە بۆ نزیک ٤٠ بەشداربووی لاوی قەزای کۆیە و بە مەبەستی ڕاهێنانیان لە بواری کارسازیی کشتووکاڵی بەڕێوەبردرا.