لە زانکۆی کۆیە خولی پلە سێی ناوبژیوانانی تۆپی دەست کۆتایی هات
خولی پلە سێی ناوبژیوانانی تۆپی دەست کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش بەڕیوەچوو، دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوە بۆ بەشداربووان کۆتایی هات خولی پلە سێی ناوبژیوانانی تۆپی دەست، کە رۆژی سێشەممە ٢ی ئایاری ٢٠٢٣ لەلایەن فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش لە زانکۆی کۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ یەكێتی تۆپی دەستی عێراق و ئەكادیمیای ناوبژیوانانی عێراقی بۆ ماوە سێ ڕۆژ بەڕێوەچوو، ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ئایاری ٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش، پ.ی.د. نەبەز عبدالله و بەڕێز سەرۆکی یەکێتی تۆپی دەستی عێراق د.احمد ریاض طالب ژمارەیەک مامۆستای فاکەڵتییەک کۆتایی هات.