زانکۆی کۆیە بە راگەیاندنی بەدەستهێنانی پاڵپشتییەکی دارایی (Grant) یادی نۆزدەهەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کردەوە
رۆژی سێشەممە ١١/١٠/ ٢٠٢٢، زانکۆی کۆیە بەبۆنەی نۆزدەهەمین ساڵڕۆژی دانانی بەردی بناغەیدا بەدەستهێنانی پاڵپشتیەکی دارایی (Grant)ی بەبڕی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار راگەیاند.
لە رێورەسمێکی تایبەتدا لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە و بە ئامادەبوونی نوێنەری بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی د. ئامانج عبد الله سعید، ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر بەرپرسی حیزبی و حکوومی شاری کۆیە، و مامۆستای زانکۆ بەدەستهێنانی پاڵپشتییەکی دارایی (Grant) لەلایەن ئەکادیمیای بەریتانییەوە بە هاوبەشی لە نێوان زانکۆی کۆیە و زانکۆی ئەڵستەری بەریتانی راگەیەندرا.