News & Events
News & Events of Koya University.
28 گەڵاڕێزان, 2024
خولێکی ڕاهێنانی سێ ڕۆژە لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بەڕێوەدەچێت
خولێکی ڕاهێنانی سێ ڕۆژە لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بەڕێوەدەچێت
28 گەڵاڕێزان, 2024
خوێندکارانی بەشی مێدیکەڵ مایکرۆبایۆلۆجیی زانکۆی کۆیە چالاکییەکیان بەڕێوەبرد
خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی مێدیکەڵ مایکرۆبایۆلۆجی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە چالاکییەکی تەندروستییان بۆ هۆشیاریی گشتی لە پارکی ناوەندیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.
27 گەڵاڕێزان, 2024
دوو مامۆستای زانکۆی کۆیە بە توێژینەوەیەک بەشدارییان لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی کرد
پ.ی.د. پەیمان زۆراب عزیز و م.ی. بورهان صالح مامۆستا لە بەشی پەروەردەی زمانی ئینگلیزی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەشداربوون لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی.
22 گەڵاڕێزان, 2024
زانکۆی کۆیە و زانکۆی پالاسکیی وڵاتی چێکیا یادداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد
زانکۆی کۆیە لە هەرێمی کوردستان و زانکۆی پالاسکیی ئۆلۆمۆوسی وڵاتی چێکیا یادداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد.
15 گەڵاڕێزان, 2024
زانکۆی کۆیە و زانکۆی ئامۆلی وڵاتی ئێران یادداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد
زانکۆی کۆیە لە هەرێمی کوردستان و زانکۆی ئامۆل بۆ تەکنۆلۆژیای مۆدێرن لە وڵاتی ئێران یادداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد.
15 گەڵاڕێزان, 2024
تێزی دکتۆرای "پەری طە مصطفی" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا
تێزی دکتۆرای "پەری طە مصطفی" لە بواری زمانی عەرەبی بەناونیشانی "اللا مکان فی الشعر الجاهلی – شعر الصعالیک انموذجا" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
14 گەڵاڕێزان, 2024
سەرۆکی زانکۆی کۆیە لەگەڵ لیژنەی باڵای ئامادەکاری پڕۆسەی وەرگرتنی خوێندکارە تازە وەرگیراوەکان کۆبوویەوە
سەرۆکی زانکۆی کۆیە لەگەڵ لیژنەی باڵای ئامادەکاری پڕۆسەی وەرگرتنی خوێندکارە تازە وەرگیراوەکان کۆبوویەوە
14 گەڵاڕێزان, 2024
کۆبوونەوەی سەرۆکی زانکۆی کۆیە لەگەڵ لێژنەی جێبەجێکردنی ڕێوشوێنەکانی نەخشەڕێگای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکانی
بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق یەکەم کۆبوونەوەی لێژنەی جێبەجێکردنی ڕێوشوێنەکانی نەخشەڕێگای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکانی بەڕێوەچوو. ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ی زایینی، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق و ئەندامانی لێژنەی جێبەجێکردنی ڕێوشوێنەکانی نەخشەڕێگای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکانی یەکەم کۆبوونەوەی لێژنەکە بەڕێوەچوو.
10 گەڵاڕێزان, 2024
خوێندکارانی بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆژی بە چەند چالاکییەک ڕۆژی جیهانیی دەرووندروستییان بەرز ڕاگرت
خوێندکارانی بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆژی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە ڕۆژی ١٠ ئۆکتۆبەر(تشرینی یەکەم)یان کە وەک ڕۆژی جیهانیی دەرووندروستیی ناودێرکراوە بە چەند چالاکییەک بەرز ڕاگرت. ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ی زایینی کە وەک ڕۆژی جیهانیی دەرووندروستیی ناودێرکراوە، خوێندکارانی بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆژی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە بە چەند چالاکییەک ئەم ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت.