خوێندکارانی بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆژی بە چەند چالاکییەک ڕۆژی جیهانیی دەرووندروستییان بەرز ڕاگرت
خوێندکارانی بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆژی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە ڕۆژی ١٠ ئۆکتۆبەر(تشرینی یەکەم)یان کە وەک ڕۆژی جیهانیی دەرووندروستیی ناودێرکراوە بە چەند چالاکییەک بەرز ڕاگرت.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ی زایینی کە وەک ڕۆژی جیهانیی دەرووندروستیی ناودێرکراوە، خوێندکارانی بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆژی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە بە چەند چالاکییەک ئەم ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت.