News & Events
News & Events of Koya University.
23 ڕێبەندان, 2024
وۆرکشۆپی "دیدگا نێودەوڵەتییەکان بۆ توێژینەوەی ئاکادیمی" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو
سەنتەری مەلای گەورە بۆ توێژینەوە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە لە زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "دیدگا نێودەوڵەتییەکان بۆ توێژینەوەی ئاکادیمی" لە هۆڵی م. تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە بەڕێوەبرد.
22 ڕێبەندان, 2024
چەند پۆستێکی زانستی و کارگێڕی لە زانکۆی کۆیە ئاڵوگۆر کرا
چەند پۆستی زانستی و کارگێڕی لە زانکۆی کۆیە ئاڵوگۆڕ کرا، پۆستەکانی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری، ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش و ڕاگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستی لە زانکۆی کۆیە ئاڵوگۆڕ کران.
21 ڕێبەندان, 2024
زانکۆی کۆیە لە مەڕاسیمێکی تایبەتدا بەرگی دووەمی کتێبی "هەگبەی زاراوە ڕەسەنەکان"ی نووسەر و پێشمەرگەی دێرین "حەمید ڕەشاش"ی ناساند
زانکۆی کۆیە پاڵپشت بە دروشمی نوێی زانکۆ واتە "زانکۆیەکی بەهێز بۆ کۆمەڵگەیەکی بەهێزتر" و کۆڵەکەی سەرەکیی "خزمەتکردنی کۆمەڵگە"ی پلانی ستراتیژیی زانکۆ لە مەڕاسیمێکی شایستەدا بەرگی دووەمی کتێبی "هەگبەی زاراوە ڕەسەنەکان"ی نووسەر و پێشمەرگەی دێرین "حەمید ڕەشاش"ی ناساند.
15 ڕێبەندان, 2024
مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە خەڵاتی باشترین توێژەرانی جیهانیی زانکۆی ستانفۆردی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە پێبەخشرا
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی مەڕاسیمێکدا بە بەشداری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێز د. ئارام محمد قادر، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی زانکۆ حکوومییەکان و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان و بریکاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت خەڵاتی ڕێزلێنانی بەسەر ٢٩ توێژەری زانکۆ حکوومی و تایبەتیەکانی هەرێمی کوردستاندا دابەشکرد کە ناویان لە لیستی باشترین توێژەرانی جیهانی لە زانکۆی ستانفۆرد بۆ ساڵی ٢٠٢٣ی زایینی هاتبوو.
14 ڕێبەندان, 2024
زانکۆی کۆیە ماوەی پێشکەشکردنی بۆ خۆلی حەوتەمی پێداگۆجی درێژ کردەوە
بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ خوازیاران، سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی لە زانکۆی کۆیە ماوەی پێشکەشکردنی بۆ خولی حەوتەمی پێداگۆجی درێژکردەوە. بەپێی ئەو ڕێککەوتە نوێیە خوازیاران دەتوانن تاکو ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوەتی ١٨ی کانووی دووەمی ٢٠٢٤ فۆرمی ئەلیکترۆنی پڕبکەنەوە و بەڵگەکانی ڕادەستی سەنتەرەکە بکەن. *مەرجەکانی بەشداربوون لە خولی پێداگۆجی:
14 ڕێبەندان, 2024
تێزی دکتۆرای "لاوین علی ابراهیم" لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا
تێزی دکتۆرای خوێندکار "لاوین علی ابراهیم" لە بواری پەروەردەی وەرزش بەناونیشانی "تاثیر التمرینات المقاومة باستخدام اجهزة خاصة داخل و خارج الماء فی تحسین قوة عضلات ارجلین و النشاط الحرکی للمصابات بالدولی للاعمار (٢٥-٣٥) سنة" لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
11 ڕێبەندان, 2024
تێزی دکتۆرای "کەژاڵ محمد احمد" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا
تێزی خوێندکاری دکتۆرا "کەژاڵ محمد احمد" لەبواری پەروەردەی ئایینی بەناونیشانی "دور المنهج التربیة الاسلامیة فی تنمیە التکفیر الابداعی للطلاب الرحلة الاساسیة فی محافظة الحلبجة – دراسة تحلیلیة تربویة" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
11 ڕێبەندان, 2024
ماستەرنامەی "گوڵاڵە عبدالرزاق عباس" لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا
ماستەرنامەی خوێندکار "گوڵاڵە عبدالرزاق عباس" لەبواری یاسا بەناونیشانی "حمایة المنافس فی الاعلان التجاری المقارن- دراسة تحلیلیة مقارنة" لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
11 ڕێبەندان, 2024
تێزی دکتۆرای "هێمن کەیفی مصطفی" لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا
تێزی خوێندکاری دکتۆرا "هێمن کەیفی مصطفی" لەبواری زانستی بایۆلۆجی بەناونیشانی "Comparative Evaluation of selected Biological Methods for the removal of Different Dyes using Fungal Isolaes Koya District" لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.