News & Events

News & Events of Koya University.

28 ڕێبەندان, 2024

تاقیکردنەوەکانی خوێندنی باڵا بە بەشداری ٧٠٠ خوێندکار لە زانکۆی کۆیە دەستی پێکرد

تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵا بۆ ئاستەکانی دیپلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا بە بەشداری ٧٠٠ خوێندکار لەسەر ئاستی پێنج فاکەڵتی لە زانکۆی کۆیە دەستی پێکرد.

25 ڕێبەندان, 2024

تێزی دکتۆرای "ڕازاو محمود فرج" لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا

تێزی دکتۆرای خوێندکار "ڕازاو محمود فرج" لەبواری یاسا بەناونیشانی "ما استنبط منە المشرع العراقی النصوص فی موضوع الزواج من قانون الاحوال الشخصیة العراقی المرقم ١٨٨ لسنة ١٩٥٩" لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

23 ڕێبەندان, 2024

وۆرکشۆپی "دیدگا نێودەوڵەتییەکان بۆ توێژینەوەی ئاکادیمی" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

سەنتەری مەلای گەورە بۆ توێژینەوە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە لە زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "دیدگا نێودەوڵەتییەکان بۆ توێژینەوەی ئاکادیمی" لە هۆڵی م. تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە بەڕێوەبرد. 

22 ڕێبەندان, 2024

چەند پۆستێکی زانستی و کارگێڕی لە زانکۆی کۆیە ئاڵوگۆر کرا

چەند پۆستی زانستی و کارگێڕی لە زانکۆی کۆیە ئاڵوگۆڕ کرا، پۆستەکانی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری، ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش و ڕاگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستی لە زانکۆی کۆیە ئاڵوگۆڕ کران.

21 ڕێبەندان, 2024

زانکۆی کۆیە لە مەڕاسیمێکی تایبەتدا بەرگی دووەمی کتێبی "هەگبەی زاراوە ڕەسەنەکان"ی نووسەر و پێشمەرگەی دێرین "حەمید ڕەشاش"ی ناساند

زانکۆی کۆیە پاڵپشت بە دروشمی نوێی زانکۆ واتە "زانکۆیەکی بەهێز بۆ کۆمەڵگەیەکی بەهێزتر" و کۆڵەکەی سەرەکیی "خزمەتکردنی کۆمەڵگە"ی پلانی ستراتیژیی زانکۆ لە مەڕاسیمێکی شایستەدا بەرگی دووەمی کتێبی "هەگبەی زاراوە ڕەسەنەکان"ی نووسەر و پێشمەرگەی دێرین "حەمید ڕەشاش"ی ناساند.

15 ڕێبەندان, 2024

مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە خەڵاتی باشترین توێژەرانی جیهانیی زانکۆی ستانفۆردی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە پێبەخشرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی مەڕاسیمێکدا بە بەشداری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێز د. ئارام محمد قادر، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی زانکۆ حکوومییەکان و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان و بریکاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت خەڵاتی ڕێزلێنانی بەسەر ٢٩ توێژەری زانکۆ حکوومی و تایبەتیەکانی هەرێمی کوردستاندا دابەشکرد کە ناویان لە لیستی باشترین توێژەرانی جیهانی لە زانکۆی ستانفۆرد بۆ ساڵی ٢٠٢٣ی زایینی هاتبوو.

14 ڕێبەندان, 2024

زانکۆی کۆیە ماوەی پێشکەشکردنی بۆ خۆلی حەوتەمی پێداگۆجی درێژ کردەوە

بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ خوازیاران، سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی لە زانکۆی کۆیە ماوەی پێشکەشکردنی بۆ خولی حەوتەمی پێداگۆجی درێژکردەوە. بەپێی ئەو ڕێککەوتە نوێیە خوازیاران دەتوانن تاکو ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوەتی  ١٨ی کانووی دووەمی ٢٠٢٤ فۆرمی ئەلیکترۆنی پڕبکەنەوە و بەڵگەکانی ڕادەستی سەنتەرەکە بکەن. *مەرجەکانی بەشداربوون لە خولی پێداگۆجی:

14 ڕێبەندان, 2024

تێزی دکتۆرای "لاوین علی ابراهیم" لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا

تێزی دکتۆرای خوێندکار "لاوین علی ابراهیم" لە بواری پەروەردەی وەرزش بەناونیشانی "تاثیر التمرینات المقاومة باستخدام اجهزة خاصة داخل و خارج الماء فی تحسین قوة عضلات ارجلین و النشاط الحرکی للمصابات بالدولی للاعمار  (٢٥-٣٥) سنة" لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا. 

11 ڕێبەندان, 2024

تێزی دکتۆرای "کەژاڵ محمد احمد" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا

تێزی خوێندکاری دکتۆرا "کەژاڵ محمد احمد" لەبواری پەروەردەی ئایینی بەناونیشانی "دور المنهج التربیة الاسلامیة فی تنمیە التکفیر الابداعی للطلاب الرحلة الاساسیة فی محافظة الحلبجة – دراسة تحلیلیة تربویة" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES