News & Events
News & Events of Koya University.
27 ڕێبەندان, 2015
لە مەراسيمێكى شايستەدا بەرێز (دكتۆر وەلى مەحمود ) وەك سەرۆكى نوێى زانكۆى كۆيە دەست بەكاربوو
رۆژى سێ شەممە ٢٧/ ١/ ٢٠١٥ كاژێر ١٠ى بەيانى لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە, بە ئامادەبوونى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینەوەى زانستى و شاندى ياوەرى و د. سەعيد ساڵح سەرۆکى پێشووى زانکۆى کۆیە و یاریدەدەرانى و ڕاگرى فاکەڵتى و فەرمانبەر و مامۆستایان و خوێندکارانى زانکۆ و میوانانى بەرپرسە حکومى و حزبى و کەسایەتییەکانى شارى کۆیە, لە مەراسیمێکدا بەڕێز د.وەلى محمود وەک سەرۆکى نوێى زانکۆى کۆیە دەستبەکار بوو.
14 گەڵاڕێزان, 2014
پڕۆژه‌ی مه‌رحه‌با ده‌ستی پێ‌کرد
زانکۆی کۆیه له‌پڕۆژه‌ی ئیراسموس موندوس ده‌ستنیشان کرا که له‌لایه‌ن یه‌کیێتی ئه‌وروپاوه پاڵپشتی ده‌کرێت، زانکۆی کۆیه یه‌کێکه له‌و زانکۆیانه‌ی که‌نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێڕاق ده‌کات. ئامانجی پڕۆگرامی ئیراسموس موندوس به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندنی باڵا و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندی و لێکتێگه‌یشتنه له‌نێوان خه‌ڵکی و کلتوره‌کان له‌ڕێگه‌ی گه‌ڕان و هاوکاری و په‌یوه‌ندی ئه‌کادیمی.
13 خەرمانان, 2014
پلەی رێزبەندی ئینرنێتی زانکۆی کۆیە بەرز دیاری‌کرا و بەرەو سەرتر هەنگاو دەنێت
لە ماوه‌ی دوو دەیەی رابردوودا ئەنتەرنێت کاریگەریه‌كی بەرفراوان و بەرچاووی هەبووە لە سه‌رخوێندن، به‌تایبه‌تیش له سه‌ر خوێندنی باڵا و جۆری له فێركردن و پێشبركێدا. ململانێ تازه‌كان بەردەوام له سه‌رهه‌ڵدانن، ئه‌مه‌ش پێویستی به دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گشتی هه‌یه بۆ ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی کۆمەلگاكانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌مان ده‌بێته‌وه كه ئه‌مانه‌ش به‌پێی شوێنی جوگرافی دابه‌ش بوون.