جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردیتان پیرۆز بێت




ڕۆژی دووشەممە ٤ی ئاداری ٢٠٢٤ی زایینی بەرامبەر ١٤ی ڕەشەمە ٢٧٢٣ی کوردی، بە ئامادەبوونی مامۆستایانی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە سێیەمین سیمپۆزیۆمی ناوخۆیی بەناونیشانی "Research paves the way of brighter future" واتە توێژینەوە ڕێگای داهاتوویەکی پرشنگدار دەکاتەوە لە هۆڵی سیمیناری فاکەڵتیی ئەندازیاری لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
خوێندکارانی بەشی زمانی ئینگلیزیی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە و کۆمەڵێک بەشیتری زانکۆ بە سەرپەرشتی مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە ڕۆڵێکی گرینگیان لە دروستکردن و ڕێکخستنی زانیاری و داتای زمانەوانی پڕۆژەیەکی توێژینەوە بۆ پەرەپێدانی تەکنۆلۆژیای زمانەوانی بۆ زمانی کوردی هەبووە.
بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. محمد حسیب صدیق پێشوازی لە شاندێکی کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر بە سەرۆکایەتی بەڕێز دەگ مۆڕۆ بەرپرسی کاروباری کەلتووری و پەروەردەیی و ڕاگەیاندن کرد.
ئاهەنگی هەژدەهەمین خولی دەرچووان بۆ ساڵی ئەکادیمیی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ لە زانکۆی کۆیە بە سپۆنسەری میدیایی کەناڵی گەلی کوردستان بەڕێوەچوو.
خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی ئەندازیاریی کیمیاوی لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە سەردانێکی زانستییان بۆ شاری سلێمانی ئەنجامدا.
خوێندکارانی خوێندنی بەیانیان و ئێواران لە قۆناغی سێیەم و چوارەمی بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گەشتێکی زانستییان بۆ شاری "زاخۆ"ی باشووری کوردستان بە مەبەستی لەنزیکەوە بینینی شوێنەوارە دیرۆکییەکانی ئەم شارە ئەنجامدا.
مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە بەشداریکرد لە "3rd International Conference on Linguistics, Literature and Teaching Methods " واتە سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی زمانەوانی، ئەدەبیات و ڕێگاکانی وانەگوتنەوە کە لە زانکۆی ئەل-عێراقییە لە بەغدا بەڕێوەچبوو.
ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق کۆبوونەوەی ژمارە (١٢)ی خۆی بۆ یەکەمجار لە فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە ئەنجامدا ئەم کۆبوونەوەیە هاوکات بوو لەگەڵ دانپێدانانی فەرمیی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق.
بەشی میدیکاڵ مایکرۆبایۆلۆجی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی بەهاوبەشی لەگەڵ سەنتەری توێژینەوەی زانست و تەندروستی سەر بە ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپی "هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لە هەڕەشەی بێدەنگیی بەکتریا بەرگرەکان"ی لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.