خوێندکارانی بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆجیی زانکۆی کۆیە پلەی یەکەمی ئیڤێنیتی "Anti-Trafficking Hackathon 2024"یان بەدەستهێنا
پێنج خوێندکاری بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆجی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە دوابەدوای بەشدارییان لە ئیڤێنتی "Anti-Trafficking Hackathon 2024" کە بە میوانداریی زانکۆی کوردستان بەهاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی "Seed" لە شاری هەولێر توانییان پلەی یەکەم بەدەستبهێنن.