چاپتەرەکانی خوێندکاران لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە لەبرەودان بە توانایی پیشەیی و ئەزموونی خوێندکاران کاریگەرن
زانکۆی کۆیە وەک زانکۆیەکی خاوەن ڕوانگە و ئامانجێکی تایبەت بۆ پێگەیاندنی خوێندکاران و شوێندانەربوون لە ڕەوتی بەرەپێشبردنی کۆمەڵگە وێڕای ڕەخساندن و دروستکردنی ژینگەیەکی لەباری خوێندن هاوکات هەوڵی داوە لە ڕێگای دروستکردنی پەیوەندی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کار بۆ بەخشینی ئەزموونی پیشەیی جۆراوجۆر بە خوێندکارانی لەبواری تایبەتمەندی خوێندن