چوار مامۆستای زانکۆی کۆیە بەشدارییان لە خولێکی زمانی فارسیدا کرد
چوار مامۆستای بەشی زمانی کوردی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە لە خولێکی زمانی فارسیی بەشداربوون.
سەرەتای مانگی تەمووزی ٢٠٢٤ی زایینی خولێکی تایبەت بە زمانی فارسی لە زانکۆی شەهید بەهەشتیی تارانی وڵاتی ئێران بەڕێوەچوو و چوار مامۆستای بەشی زمانی کوردیی زانکۆی کۆیە پێکهاتوو لە پ.د هاوژین صڵێوە عیسی، پ.ی.د سروشت جەوهەر حەوێز، د. دەریا صابر حمد و م.ی بەژدار سلێمان عبدالمناف لە خولەکەدا بەشداربوون.