وۆرکشۆپی "ڕۆڵی جوگرافیا لە چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆمەڵگا" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو
بەشی جوگرافیا لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "ڕۆڵی جوگرافیا لە چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆمەڵگا" بەڕێوەب
بەشی جوگرافیا لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "ڕۆڵی جوگرافیا لە چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆمەڵگا" بەڕێوەب
بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە سیمیناری "خەڵاتی زانکۆ" بەڕێوەچوو
تێزی دکتۆرای "فریاد محمد شریف" بەناونیشانی "Improving Understanding of Siloxane Surface Behavior to Enhance De-oxygenation of Water Used in Well Injection" لە بەشی نەوتی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
زانکۆی کۆیە خولێکی ڕاهێنانی بۆ خانمانی پۆلیسی بەشەناوخۆییەکان بەڕێوەبرد
سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق لەگەڵ تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە کۆبوویەوە.
سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق لە سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە شاندێکی " Accelerate India" پێکهاتوو لە د. نیها شارما دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری " Accelerate India" کرد.
گروپێکی خوێندکارانی بەشی ئەندازیاریی نەوت لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بەناوەکانی زلفا جلیل، جیهان محمود و ئایە بەختیار بە توێژینەوەیەک بەشداربوون لە هەشتەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی زانست و ئەندازیاریی ماددەکان لە ڕۆمای پایتەختی وڵاتی ئیتالیا.
ئەم خوێندکارانەی زانکۆی کۆیە بەسەرپەرشتی د.جعفر علی بەشداربوون لە کۆنفڕانسەکەدا و توێژینەوەکەیان دەربارەی شێوازەکانی شکست و شیکردنەوەی کاریگەرییەکان بۆ بەڕێوەبردنی مەترسیی “Carbon Capturing and Storage” بوو کە لە کۆنفڕانسەکەدا پێشکەش کرا.
پ.د کەیفی ئەحمەد عەبدولقادر مامۆستا لە بەشی زمانی کوردیی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە کتێبێکی بەناونیشانی " شانۆ لە کڵاوڕۆژنەی جیاوازەوە" بڵاوکردەوە.
ئەم کتێبەی نووسەر پازدەهەمین بەرهەمیەتی کە لە دوو توێی کتێبێکدا چاپ و بڵاوبۆتەوە، کتێبەکە کۆمەڵێک نووسینی دەربارەی نمایش و شانۆییە جیاوازەکان لەخۆگرتووە کە لە شاری کۆیە و دەرەوەی کۆیە نمایش کراون ئەم کۆکردنەوەیە بە ئامانجی خزمەت بە بزاڤی شانۆی کوردی و بەزیندووی هێشتنەوەی نمایشە جیاوازەکان کراوە.
زانکۆی کۆیە لە ئێستادا خاوەن (١٠٧٧) توێژینەوەی زانستیە کە ئیندێکس کراون لە سکۆپەس بەمەش زانکۆی کۆیە توانی هەنگاوێکی گەورە بەرەوپێشەوە بنێت لە ڕووی ژمارەی ئەو توێژینەوە زانستیانەی ئەنجامیداوە لە بوارە جیاوازەکان کە باوەر پێکراون لە پلاتفۆرمە جیهانیەکان.جێی ئاماژەیە لە کۆی ئەم ژمارەیە (٥٦٨) توێژینەوەی هی ساڵەکانی ٢٠٢٢ بە دواوەن واتە ٥٢ ٪ لەو توێژینەوانەی لە لایەن مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆمان ئەنجامدراون و لە سکۆپەس بڵاوکراونەتەوە هی ساڵەکانی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ ن کە ساڵی ٢٠٢٥ هێشتان بەردەوامە، وێنەی هاوپێچ ژمارەی توێژینەوەکانە بە پێی ساڵەکان هەروەها وێنەی د
لەسەر بانگێهشتنامەی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی نیشتمانی یارۆسلاڤل پرۆفیسۆر میخائیل گروزدیڤ بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب بەشداری لە سیازدەهەمین دیداری نێودەوڵەتی”دیالۆگی ئیۆرۆ ئاسیا بۆ خوێندنی باڵا و پەروەردە” دەکات لە هەرێمی یارۆسلاڤل لە وڵاتی رووسیا.
دیدارەکە بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٢٠٠ بەشداربووی زانکۆکانی ئەوروپا و ئاسیا و بەرپرسانی باڵای حکۆمەتی رووسی و حکومەتی هەرێمی یارۆسلاڤل لەو وڵاتە بەڕيوە چوو.