بەڕێز سەرۆکی زانکۆ سەردانی بەڕێز جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی کرد
ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق لە میانی سەردانێکیدا بۆلای بەڕێز جەنابی کاک قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێ کردنی چەند پرسێکی تایبەت بە زانکۆی کۆیە و هەروەها لە پای پاڵپشتییە بەردەوامەکانیان بۆ زانکۆی کۆیە و پاڵپشتییان بۆ بەڕێوەچوونی کۆتا ڕۆژی چالاکییەکانی هەفتەی جیهانیی کارسازی سوپاسی بەڕێزیانی کرد.