تێزێکی دکتۆرا لە بەشی پەروەردە و دەروونزانیی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا
تێزی خوێندکاری دکتۆرا " سێبەر ڕزگار رزاق " لە بەشی پەروەردە و دەروونزانیی فاکەڵتیی پەروەردە بە ناونیشانی " کارایی بەرنامەیەکی فێرکاریی ئەلکترۆنیی پێشنیارکراو بەپێی فێربوونی خودی لەسەر دەستکەوتی خوێندن و وەرشبوونی ئەکادیمی لای خوێندکارانی قۆناغی سێیەم لە وانەی ڕێگاکانی وانەوتنەوە لە فاکەڵتیی پەروەردە لە زانکۆی کۆیە" گفتوگۆ کرا.