بە سەرپەرشتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ رێوڕەسمی دەستاودەستکردنی پێنج پۆست لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو
لە زانکۆی کۆیە دەستاودەستکردنی پۆستەکانی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری، ڕاگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستی و ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣، بە سەرپەرشتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق و ئامادەبوونی بەڕێزان ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا دەستاودەستکردنی پێنج پۆست لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.